٢٨ تەمووز ٢٠١٩ - ١١:١٠
دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لەبەدیلگیراوانی کوەیتی لە ئەلموسەنای ئێراق

پارێزگاری ئەلموسەنای باشووری ئێراق ڕایگەیاند کە گۆڕێکی بە کۆمەڵی نوێ لە بەدیلگیراوانی کوەیتی لە بیابانی ئەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی سەدامەوە لە سێدارە دراون.

(ABNA24.com) پارێزگاری ئەلموسەنای باشووری ئێراق ڕایگەیاند کە گۆڕێکی بە کۆمەڵی نوێ لە بەدیلگیراوانی کوەیتی لە بیابانی ئەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی سەدامەوە لە سێدارە دراون.

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی شەمەی  هەواڵدەری  مێهر بە گێڕانەوە  لە  ڕووسیا ئەلیوم  ،ئەحمەد مەنفی جودە "  پارێزگاری ئەلموسەنا  بە  ڕاگەیاندنی  ئەو  هەواڵە  وتی  ژوئەنی   ڕابردووی  2019ش    ڕێکخراوی  خاچی  سووری  جیهانی  ژومارێک  لە  تەرمی  کوەیتیەکانیان  لە ئەلموسەنا  دۆزیەوە  کە ماوەی  شەڕ دا  ون ببوون .  شەڕی  ئێراق  و  کوەیت  لە   سەردەمی سەدامی  دیکتاتوڕی  لەناو چوو  و  لە ئووتی  1990ی  زایینی  بە  داگیرکردنی  بەشێک  لە خاکی کوەیت دەسپێکرا و  لە  28  فێڤریەوەی  1990بە شکستی   ئێراق  کۆتایی پێی هات .  ڕێکخراوی  شەهیدانی  ئێراقیش  هەفتەی   ڕابردوو  گۆڕێکی بە کومەڵ بریتی لە  تەرمی  ژنان و منداڵانی  کوردی  قوربانی  لە  سەردەمی  بەعسی  ئێراق  لە ناوچەی  شێخیە  لە شاری س ەلمان  لە باشووری  ئێراق  دۆزیەوە  . لە جەنایەتی    ئەنجامدەرانی    ڕژیمی  سەدامی  دژە کوردی  ئێراقی  لە  ساڵەکانی   1988و1989  نزیکەی  182هەزار کوردی  ئێراقی  کوژران و زیاتر  لە  4 هەزار گوند و شار  لە هەرێمی  کوردستانی  ئێراق  کاول کران . سەرکوت  کوشتار و کۆچی بە زۆرە ملێ  لە کردەوەکانی  پارتی  بەعسی  ئێراق  لە  24  ساڵ  حکومەتی  سەدام  لە ئێراق  بووە .



/129